مامەڵەی وەرگیراوان
پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا
ڪەفالە
بەڵێننامە
وێنەیەک لە پاسپۆرت
وێنەی کەسی بخرێتە سەرسیدی
مۆڵەتی خوێندن( لەوەزارەتی خۆی دەهێنێ بۆ ڪەسی دامەزراو)
ڕسوماتی دارایی : دبلۆمی باڵا ٢٠٠هەزار
ماستەر ۲٥۰هەزار
دکتۆرا ۳۰۰هەزار لەسەرۆکایەتیی وەردەگیرێت
فۆڕمی ناسنامە ( لەخوێندنی باڵا پڕدەکرێتەوە)
وەصلی قیستی یەڪەمی خوێندن
پرۆسەی مامەڵەی خوێندنی باڵا رۆژی یەکشەممە ڕیکەوتی ٨/١٠/٢٠٢٣ دەست پی دەکات و دوا مۆڵەت بۆ پێشڪەشڪردن ڕۆژی پێنج شەممە ڕێڪەوتی ١٢/١٠/٢٠٢٣ دەبێت
کەفالە و بەڵێننامە:
ئپێویستە قوتابی وەرگیراو هەردوو فۆڕمی بەڵێننامە و كەفالە بە ئۆنڵاین پڕبكاتەوە و. لە هەر دانەیەكیان سێ نوسخە پرێنت بكات و خۆی و كەفیلی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانكۆ بكەن بەمەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، بەڵام بە مەبەستی ئاسانكاریی زیاتر بۆیان
ئەو قوتابییە بەڕێزانەی ڕێگایان دوورە دەتوانن لە دادنووس کەفالەی وەرگیران لە خوێندن بکەن بەو مەرجەی کەفالەتەکە بە هەمان ئەو ناوەڕۆکە بێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی زانكۆ بڵاوکراوەتەوە،
سەبارەت بە مووچەی كەفیلیش پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت
- بۆ وەرگیراوی دیبلۆمی باڵا بڕی مووچەی گشتیی کەفیل لە 1,000,000 یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت زیاد لە فەرمانبەرێک بکرێنە کەفیل.
- بۆ وەرگیراوی ماستەر پێویستە مووچەی گشتیی کەفیل لە 1.500.000 یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار کەمتر نەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت زیاد لە فەرمانبەرێک بکرێنە کەفیل.
- بۆ وەرگیراوی دکتۆراش پێویستە مووچەی گشتیی کەفیل لە 2.500.000 دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت زیاد لە فەرمانبەرێک بکرێنە کەفیل.
(to be updated shorty)