پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا 

هەنگاوەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا  (٢٠٢٣-٢٠٢٤)

١- خوێندنەوەی تەواوی ڕێنماییەکان و ئامادەکردنی تەواوی پێداویستییەکان بەر لە پرۆسەی پێشکەشکردن.

٢- پێشکەشکردنی فۆڕمی ئۆنلاین + پڕکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە بە ئۆنلاین.

٣- پرینت کردنی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمەیلی پێشکەشکار هاتووە + بڕینی پسولەی ١٥٠ هەزار دیناری + بەڵێننامە.

٤- هێنانی گشت بەڵگەنامە داواکراوەکان (ڕەسەن و کۆپی) بۆ ب. خوێندنی باڵاو پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران.

گشت ڕێنماییەکان

- ڕێنمایی ژمارە (٣) ی ساڵی ٢٠٢٢ - ڕێنمایی خوێندنی باڵا (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

- لیستی بەڵگەنامە پێویستییەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا یەک ساڵەی ئەکادیمی.

- لیستی بەڵگەنامە پێویستییەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر.

- لیستی بەڵگەنامە پێویستییەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا.

- پلانی خوێندن لە زانکۆی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ (کورسییەکانی خوێندن).

- کرێی خوێندنی پەسەندکراو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سۆران (٢٠٢٣-٢٠٢٤).

- پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەو پرینت کردنی.

 


تێبینییەکان: 

* پێشکەشکردن بە شێوەی ئۆنڵاین لە ئێستادا بەردەستە تاکو ٢٠٢٣/٥/١٨.

* سەردانکردنی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان (بە شێوەی هاردکۆپی پێویستە گشت بەڵگەنامەکان لە ناو فایلێک پێشکەش بە زانکۆ بکرێن).


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:    ٠٧٥٠٧٨١٨١٩٠

ئەم ژمارە تەنها لە کاتی دەوامی فەرمیی بەردەستە لە کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی تاکو ٢:٣٠ دوای نیوەڕۆ.

پێشکەشکردن بۆ دکتۆرا

پێشکەشکردن بۆ ماستەر

بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی (سۆران) ن واتا لە شار و شارۆچکەکانی ترن و شارەزای ناونیشانی زانکۆکەمان نین دەتوانن لەڕێگەی لۆکەیشنی گۆگڵ ماپ کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکردووە ناونیشانی زانکۆکەمان بەدەست بێنن.